نەوا-
لەشاری هەولێر بەبۆنەی رۆژی جیهانی خوێن بەخشینەوە رێوڕەسمێكی تایبەت رێكخرا.
بەگوێرەی راگەیەنراوێك، بەبۆنەی رۆژی جیهانی خوێن بەخشینەوە، بەئامادەبونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێرو ژمارەیەكی دیكە لە پزیشك و كارمەندانی تەندروستی رێورەسمێكی تایبەت سازكراوە.
ئاماژەشكراوە، لە رێوڕەسمەكەدا پارێزگاری هەولێر وێڕای دەستخۆشی لە رێكخەران و سەرپەرشتیاران رۆژی جیهانی خوێن بەخشینی بەڕۆژێكی گرنگ وەسفكردوە، رۆڵی ئەو كەسانەشی بەرز نرخاندوە كە وەك چالاكییەكی مرۆڤدۆستانە خوێنی خۆیان دەبەخشن و بەخوێنی خۆیان ژیان و گیانی مرۆڤ لە مردن رزگار دەكەن.
جێی ئاماژەیە رۆژی 6/14 رۆژی جیهانی خوێن بەخشینەو هەمو ساڵێك رێز لەو كەسانە دەگیرێت كە خوێن دەبەخشن بەكەسانی پێویست و بەخوێن ژیان و گیانی مرۆڤ لە مەرگ رزگار دەكەن.