نەوا-
ئاژانسەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران خستنەخوارەوەی فڕۆكەیەكی جەنگیی ئیسرائیلیان بڵاوكردەوە.
ئاژانسی هەواڵی ئیسنا لەزاری بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییە گشتیەكانی هێزە بەرگرییە ئاسمانییەكانی سوپای پاسداران بڵاویكردەوە، هێزەكانی بەرگری سوپای ئێران جارێكی تر سەركەوتوبون لە تێكشكاندنی فڕۆكەیەكی جەنگی زایۆنیستی لەجۆری F35 لە ئاسمانی خۆرئاوای وڵاتەكەیاندا.
وتوشیانە، فڕۆكەوانەكە بە پەڕەشوت خۆی فڕێداوەتە خوارەوە تائێستا چارەنوسی نادیارەو گەڕان بەدوایدا دەستیپێكردوە.
هەرلەوبارەیەوە ئەفیخای ئەدرەعی وتەبێژی سوپای ئیسرائیل بڵاویكردەوە، ئەو هەواڵانەی باس لە خستنەخوارەوەی فڕۆكەی جەنگی ئیسرائیل دەكەن دورن لە راستیەوە.