وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا چاودێری قەیرانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەكات

3 رۆژ پێش ئێستا جیهان

نەوا-
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا، داوا لە حكومەتی فیدراڵی و حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكات، كار بۆ چارەسەركردنی قەیرانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بكەن، لە ڕێگەی دیالۆگەوە.
تامی بروس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەمریكا لە نزیكەوە چاودێری قەیرانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەكات و چارەسەركردنی ناكۆكی نێوان بەغدا و هەولێر سەبارەت بەم دۆسیەیە دەبێت لە رێگەی گفتوگۆی بونیادنەرەوە ئەنجام بدرێت، كە هاوتەریب بێت لەگەڵ بەرپرسیارێتییە دەستورییەكان.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ئاماژەی بەوەشدا، چارەسەركردنی قەیرانی مووچە ئاماژەیەكی ڕوون دەنێرێت بەوەی عێراق كەشێكی لەبار بۆ راكێشانی وەبەرهێنان دەخولقێنێت، لەنێویاندا كۆمپانیا ئەمریكییەكان، سەركەوتنیش لەم پرۆسەیەدا یارمەتیدەر دەبێت بۆ بەهێزكردنی هاوكاری فراوانتر لە نێوان هەردوولا، لە نمونەی دووبارە كردنەوەی بۆری عێراق-توركیا و فراوانكردنی پرۆسەكانی گەڕان بەدوای وزەدا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group