نەوا-
دوو منداڵ بە تەنها لەناو بەلەمێكی رزگاركردندا لەلایەن پۆلیسی كەناراوەكانی توركیاوە دەدۆزرێنەوەو رزگار دەكرێن.
بەپێی زانیارییەكانی دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارەو پەنابەران، لەكاتی درەنگانی شەودا دو منداڵی كوڕ كە تەمەنیان 12 و 14 ساڵ بوە لە دەریادا بەتەنها جێهێڵراون لە كەناراوەكانی ئەیڤالیك لە توركیا دەردەكەون و دواتر لەلایەن پاسەوانانی كەناراوەكانی توركیاوە رزگار دەكرێن، هەر بەپێی بەدواداچونەكانیش ئەو دوو منداڵە بە رەگەز ئەفغانین و بەبێ باوان لەشەوێكی تاریكدا لەناو بەلەمێكی رزگار كردندا بەتەنها جێهێڵراون.
ئەوەش خراوەتەڕو، زۆرێك لە بۆچونەكان پاسەوانی كەناراوەكانی یۆنان تاوانبار دەكەن بەمكارە كە بەرامبەر ئەو دوو منداڵە كراوە، بەڵام تائێستا هیچ ئاماژەیەك نیە كە پاسەوانانی كەناراوەكانی یۆنان ئەم كارەیان ئەنجامدابێت.