نەوا-
عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئاماژەدان بە هێرشەكانی ئەمریكا بۆ سەر شوێنە ئەتۆمییەكانی ئێران لە هەفتەی ڕابردودا ڕایگەیاند، تەكنۆلۆژیا و زانستی پیتاندنی یۆرانیۆم بە بۆردومانكردن لەناو ناچێت.
عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی سی بی ئێس نیوز ڕایگەیاندوە، ئێران دەتوانێت بە خێرایی ئەو زیانانە چاك بكاتەوە كە بەهۆی بۆردومانەكانەوە لێی كەوتوە.
هەرچەندە وەزیری دەرەوەی ئێران گومانی لە ئەگەری دەستپێكردنەوەی دانوستانە ئەتۆمییەكان لەگەڵ ئەمریكا بە خێرایی خستەڕو، بەڵام جەختی لەوە كردەوە كە "هەرگیز دەرگاكانی دیپلۆماسی داناخرێن".