نەوا-
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، بەهۆی جیرۆم پاوڵ سەرۆكی بانكی فیدراڵی ئەمریكاوە ئەندامانی بانكەكە لە جێبەجێكردنی ئەركەكانیان شكستیانهێناوە كە بەهۆیەوە بە تریلیۆنەها دۆلار زیانیان بە تێچوی سودی بانكیی گەیاندوە.
ترەمپ راشیگەیاندوە، ئەگەر بانكی فیدراڵی ئەمریكا بە دروستی ئەركەكەی خۆی جێبەجێ بكردایە، ئەوا ئەمریكا بە تریلیۆنەها دۆلاری دەستدەكەوت، كارگێڕیی بانكی فیدراڵیی تەنها سەیری دۆخەكە دەكات كە ئەوەش وای لێدەكات هاوبەش بێت لە هەڵەكەدا.
دۆناڵد ترەمپ داواشی لە بانكی فیدراڵی ئەمریكا كرد كە لە 1%ی رێژەی سود كەمبكاتەوە.