وەزارەتی نەوتی عیراق: بەرهەمهێنان لە پاڵاوگەی بێجی بەردەوامە

4 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
وەزارەتی نەوتی عیراق رونكردنەوەیەكی سەبارەت بە بۆردومانكردنی پاڵاوگەی بێجی بڵاوكردەوە.
لەرونكردنەوەكەدا وەزارەتی نەوتی عیراق ئاشكرایكردوە، بەرهەمهێنان لە پاڵاوگەی بێجی بەردەوامەو هیچ راگرتنێك روینەداوە.
راشیگەیاندوە، پاڵاوگەكە روبەڕوی هیچ بەركەوتنی تەنێكی نامۆ نەبوەتەوە نە لەناو پاڵاوگەكەداو نە لە دەوروبەریدا، هەربۆیە وەزارەتی نەوت بەردەوامە لە هەماهەنگیكردن لەگەڵ لایەنە ئەمنییەكان لەبارەی پاراستنی دامەزراوە نەوتییەكان و هەوڵی جدی و كاراش دەدەن بۆ بەدەستهێنانی ژینگەیەكی سەقامگیر تاكو بەباشی كاریان تیادابكرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group