نەوا-
كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عیراقی دەڵێت، وادەی داواكاری بۆ كارمەندانی سەرسندوق بۆ هەڵبژرادنەكان درێژكرایەوە، تا 20ـی ئەم مانگە دەتوانرێت داواكاری پێشكەش بكرێت.
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق بڵاویكردەوە، ماوەی پێشكەشكردنی داواكاری بۆ كارمەندانی سەرسندوق بۆ هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق تا رۆژی 20-7-2025 درێژكرایەوە.
ئاماژەی بەوەشكردوە، دەبێت پێش 20ـی ئەم مانگە داواكار فۆڕمی داواكاری بۆ كارمەندی سەرسندوق، پێشكەشی نزیكترین بنكەی تۆماكردن بكات.