هیومان رایتس وۆچ: 272 ملیۆن منداڵ و گەنج لە جیهاندا بێبەشن لە خوێندن

4 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
رێكخراوی جیهانی مافەكانی مرۆڤ (هیومان رایتس وۆچ) رایگەیاند، دوایین ئامارە جیهانیەكانی تایبەت بە پەروەردە ئەوە نیشاندەدەن، كە 272 ملیۆن منداڵ و گەنج لە ساڵی 2024دا لە قۆناخی سەرەتایی و ناوەندی بێبەشبوون لە خوێندن.
بە گوێرەی راپۆرتەكە، نزیكەی 200 ملیۆن منداڵ لە دەرەوەی خوێندنی ئامادەیین، كە ئەم ژمارەیە بەراورد بە ساڵی 2023 بە نزیكەیی 21 ملیۆن زیادیكردووە.
رێكخراوەكە باسی لەوشكردوە، ئەگەر ئامارەكە هەموو ئەو منداڵانە لە خۆ بگرێت كە لە جیهان و لەو ناوچانەی لە شەڕیان تێدایە، "كۆی گشتی منداڵان دەگاتە نزیكەی 285 ملیۆن".

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group