سودانی: داوادەكەین زیاتر بیر لەسیاسەتە هەڵەكانی پێشو بكرێتەوە

8 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
بەبۆنەی ساڵیادی رزگاركردنی شاری موسڵ لەدەست چەكدارانی رێكخراوی داعش، محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق پەیامێكی بڵاوكردەوە.
لە پەیامەكەی سەرۆك وەزیرانی عیراقدا هاتوە، لەڕۆژێكی وەك ئەمڕۆدا هێزە ئەمنییەكان بەهەمو پێكهاتەكانیانەوە، بە قوربانییە مەزنەكانیانەوە بونە هۆی رزگاركردنی موسڵ لەتیرۆریستانی داعش و شكستپێهێنانی هێزەكانی تیرۆر كە بە قارەمانێتی عیراقییەكان تۆماركرا.
راشیگەیاندوە، ‏لەگەڵ هاتنەوەی ئەم یادەدا جەخت لەسەر كاركردنی بەردەوام دەكەینەوە بەمەبەستی پتەوكردنی سەقامگیری لەنیشتمانەكەمانداو تەواوكردنی پڕۆژەكانی ئاوەدانكردنەوەو گەشەپێدان لەسەرجەم شارەكانی عیراق بە موسڵیشەوە كە لەئێستادا پڕۆژەی خزمەتگوزاری و ستراتیژی بەخۆوە دەبینێت و بەمنزیكانە تەواوكردنی زۆربەیان رادەگەیەنن.
محەمەد شیاع سودانی باسی لەوەشكردوە، ‏ئەم بۆنەیەوە داوای بیركردنەوەی زیاتر لەوە دەكەن كە لەڕابردودا بەهۆی سیاسەتی هەڵەوە رویداوەو هاوكار بوە تا لایەنە دوژمنەكان جێگایەك بۆ خۆیان لەسەر خاكی عیراق بدۆزنەوە بۆ تێكدانی ئاسایشی وڵات.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group