نەوا-
وەزیری دەرەوەی توركیا رایگەیاند: ئیسرائیل ئاشتی و سەقامگیریی ناوێت و بەردەوامە لەسەر جینۆسایدكردن.
لەمیانی بەشداریكردنی لەكۆبونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سەبارەت بەدۆخی مرۆیی غەزە، هاكان فیدان وەزیری دەرەوەی توركیا رایگەیاند، لەكاتێكدا كۆبونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بەردەوامە ئەو جینۆسایدەی ئیسرائیل دژ بە گەلی فەڵەستین ئەنجامی دەدات بەبێ وەستان درێژەی هەیە، زیاتر لە دوو ملیۆن كەس لە كەرتی غەزە دوچاری ئازارێك بونەتەوە كە گوزارشت ناكرێت، ئاوارەبونی بەكۆمەڵ و وێرانكاریی بەرفراوانیش بەردەوامە.
وتوشیەتی: برسیەتی وەك چەكێكی جەنگی بەكاردەهێنرێت، هیچ بنەمایەكی یاسای مرۆیی نێودەوڵەتی نەماوە ئیسرائیل پێشێلی نەكردبێت، دوای 80 ساڵ جیهان جارێكی دیكە شاهیدی كەمپەكانی كۆكردنەوەیەو هەڵمەتێكی لەناوبردن دژی تەواوی گەلێك بەردەوامە.