نوری مالكی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند، فراوانكردنی روبەری جەنگ لەناوخۆی عیراق و بە ئامانجگرتنی حەشدی شەعبی كە هێزێكی دانپیادانراوی فەرمیە لە چوارچێوەی هێزە چەكدارەكانی عیراقدا، دوژمنكارانەو سنوربەزاندنێكی مەترسیدارە لەسەر سەروەریی وڵات لە رێگەی بەئامانجگرتنی هێزو بارەگاو كەسایەتییە عیراقییەكانەوە.
مالكی وتوشیەتی: ئیدانەی ئەو هێرشە ستەمكارو دوژمنكارانەیە دەكات و داوا لەحكومەتی عیراق و هێزە سیاسییەكانیش دەكات شانبەشانی یەك رابوەستن بۆئەوەی هەرچی رێوشوێنێك پێویست بێت بیگرنەبەر بۆ رێگریكردن لەو سنوربەزاندنە كە هێزەكانی ئیسرائیل بەپشتیوانی ئەمریكا ئەنجامی دەدات.