لە چەندین شاری ئێران خۆپیشاندانی فراوان بەڕێوەچو

2 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

بەبۆنەی رۆژی جیهانی قودسەوە، لەچەندین شاری كۆماری ئیسلامی ئێران هاوڵاتیانی ئەو وڵاتە رژانە سەر شەقامەكان و خۆپیشاندانیان دژی دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل ئەنجامدا.
راگەیاندنەكانی ئێران بڵاویانكردوەتەوە، خۆپیشاندەران ئاڵای وڵاتەكەیان و فەڵەستنیان بەرزكردەوەو دروشمیان دژی داگیركردنی خاكی فەڵەستین لەلایەن ئیسرائیلەوە وتوەتەوەو  جەختیانكردوە كە پشتیوانی دۆسیەی فەڵەستینن و ئیدانەی سیاستەكانی ئیسرائیل دەكەن.
هەر لەوبارەیەوە ئاژانسی میهر بڵاویكردەوە كە ئەم خۆپیشاندانەی هاوڵاتیانی ئێران لە كۆتا رۆژی هەینی مانگی رەمەزاندایەو بۆ جیهانیان سەلماندوە كە 14 رۆژە بەرەی ئیسلامی بەرامبەر بەرەی زایۆنیستی و ئەمریكا وەستاوەتەوە هەر دروشمەكەی پێشویان دەڵێنەوە كە مردن بۆ ئیسرائیل و ئەمریكایە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group