وەزارەتی دارایی عێراق ڕاپۆرتی نیوەی یەكەمی ئەمساڵی بڵاوكردەوە

3 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
بەپێی ڕاپۆرتەكەی وەزارەتی دارایی عێراق داهاتی شەش مانگ بریتیبووە لە 62 ترلیۆن و سێ ملیار و 937 ملیۆن دینار.
هەروەها، لە هەمان ماوەدا خەرجییەكانی عێراق زیاتربوون لە 57 ترلیۆن دینار، كە تەنیا چوار ترلیۆنی بۆ پڕۆژەكان بووە و نزیكەی 53 ترلیۆن دیناری بۆ خەرجییەكانی وەگەڕخستن و مووچە بووە. 
لە راپۆرتەكەی وەزارەتی دارای ئاماژە بەوەشدراوە، پشتبەستن بە داهاتی نەوتی عێراق لە نیوەی یەكەمی ئەمساڵدا بەرزبووەتەوە، بەتایبەتی ئەو بەرزبوونەوەیە لە مانگی شەش ڕوویداوە، لە مانگەكانی پێشوودا پشتبەستن بە داهاتی نەوت 89 % بووە، بەڵام بە تێكڕا لە شەش مانگدا 92 % داهاتی عێراق لە فرۆشتنی نەوت دەستكەوتووە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group