وتەبێژی كۆمسیۆن: دەنگدان بەكارتی نیشتمانی پێویستی بە هەمواری یاسایە

1 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
جومانە غەلای وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق رایگەیاندوە: سەرۆك وەزیرانی عیراق داوایكردوە بۆ هەڵبژاردنی داهاتو هاوڵاتیان بە كارتی نیشتمانی دەنگ بدەن نەك تەنها بەكارتی دەنگدانی بایۆمەتری، بەڵام جێبەجێكردنی ئەم داواكارییە پێویستی بە هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردنە كە بۆ ئەنجامدانی پڕۆسە هەڵبژاردن جەخت لەسەر پشتبەستن بەكارتی دەنگدانی بایۆمەتری دەكاتەوە.
وتیشی: پێویستە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئەم دەقە یاساییە هەموار بكاتەوە تاوەكو بۆ هەڵبژاردنی داهاتو دەنگدەران لەبری كارتی دەنگدانی بایۆمەتری كارتی نیشتمانی بەكاربهێنن.
غەلای راشیگەیاندوە، پێویستیان بەهەماهەنگی و هاوكاریی لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆی عیراقە بۆئەوەی زانیاری و داتای پێویستیان لەسەر كارتی نیشتمانی پێبدات تاوەكو بتوانن لە سیستمەكەدا تۆماریان بكەن، چونكە  زانیاریی تەواویان لەبەردەستدا نییە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group