سەرۆكی ئۆكرانیا دەڵێت، ئەمریكا ئامادەیی نیشانداوە لە دابینكردنی گرەنتی ئەمنی بۆ ئۆكرانیا.
ڤۆلۆدیمیر زیلینكسی سەرۆكی ئۆكرانیا رایگەیاندوە، هەبونی گرەنتی ئەمنی هەنگاوی یەكەمە بۆ پاراستنی ئۆكرانیا لە هەر هێرشێكی دیكەی روسیا، رۆژانە دانوستاندنەكان لەسەر ئاستی سەربازی، دیپلۆماسی و راوێژكاری بەردەوامن بۆ داڕشتنی گرەنتییە ئەمنییەكان.
سەرۆكی ئۆكرانیا وتیشی، ئامانجی كۆتاییان بەدەستهێنانی پارێزبەندییەكی هاوشێوەی مادەی 5ـی پەیماننامەی ناتۆیە، چونكە پێویستیان بە گەرەنتی ئەمنییە تاوەكو منداڵ و نەوەكانیان بزانن كە روسیا هێرشیان ناكاتە سەر.