بەهۆی بۆردومانێكی ئیسرائیلەوە 4 رۆژنامەنوس لە غەزە كوژران

10 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
لەئەنجامی بۆروومانێكی ئیسرائیل بۆ سەر نەخۆشخانەی ناسر لەخان یونس لە باشوری غەزە، 15 كەس كوژران كە لە نێویاندا چوار رۆژنامەوان و چەند ئەندامێكی تیمی فریاگوزاریی تێدابوە. 
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی بڵاوكراونەتەوە، لە ئەنجامی بۆردومانێكی ئیسرائیل بۆ سەر كۆمەڵگەی پزیشكی ناسر لەخان یونس، 15 كەس كوژراون هەروەها ئۆتۆمبێلێكی تیمی رۆژنامەنوسانیش كراوەتە ئامانج كە رۆژنامەنوسانی چەندین كەناڵی بەناوبانگی جیهانیی تیادابوە.
جێی ئاماژەیە پێشتر بڵاوكرایەوە كە بەهۆی هێرشێكەوە بەشی فریاكەوتنی نەخۆشخانەی ناسر لەناوەڕاستی شاری خان یونس لە باشوری كەرتی غەزە بۆردومان كراوە، وەزارەتی تەندروستی فەڵەستینیش رایگەیاندبو كە بەهۆی بۆردومانەكەوە هەشت كەس كوژراون و ژمارەیەكی دیكەش برینداربون.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group