توێژینەوە.. وێستگەی بارگاویكردنی ئۆتۆمبێلی كارەبایی هەوا پیس دەكات
7 کاتژمێر پێش ئێستا هەمەڕەنگ
نەوا-
ئۆتۆمبێلە كارەباییەكان تا ئێستا بەوە ناسراون كە دۆستی ژینگەن، بەڵام لێكۆڵینەوەی زانكۆیەك لە لۆس ئەنجلۆس پێچەوانەی ئەو بابەتە پشتڕاستدەكاتەوە.
لێكۆڵینەوەیەكی نوێی زانكۆی كالیفۆرنیا لە لۆس ئەنجلۆس ئاشكرایكردوە، هەرچەندە ئۆتۆمبێلە كارەباییەكان بەوە ناسراون كە ژینگەدۆستترن لە ئۆتۆمبێلە ئاساییەكان، بەڵام لایەنێكی چاوەڕواننەكراو هەیە ئەویش ئەوەیە وێستگەی بارگاویكردنەوەی خێرا بۆ ئۆتۆمبێلە كارەباییەكان رەنگە ئاستی گەردیلە وردەكانی هەوای دەوروبەر زیاد بكات كە بڕەكەی زۆرترە لەو ئاستەی لە بەنزینخانە ئاساییەكاندا هەیە.
هەر لە توێژینەوەكەدا هاتوە، پسپۆڕان كوالیتی هەوایان لە نزیك 50 وێستگەی تێسلا سوپەرچارجەر لە شاری لۆس ئەنجلۆس شیكردەوەو بۆیان دەركەوتوە كە هەوای نزیكی وێستگەكانی شەحنكردنەوە دو هێندە زیاتر لە گەردیلە زیانبەخشەكانی تێدایە بە بەراورد بەو ناوچانەی كە دورترن لەو وێستگانە.