نەوا-
ژمارەی ئەو فەڵەستینیانەی تائێستا بەهۆی برسێتییەوە گیانیانلەدەستداوە بەرزبوەتەوە بۆ نزیكەی 400 كەس.
وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لەكەرتی غەزە لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردوە، لەمیانی 24 كاتژمێری رابردودا 6 كەسی دیكە بەهۆی برسێتییەوە لەكەرتی غەزە گیانیانلەدەستداوە كە لەنێویاندا دوو منداڵ هەن.
راشیگەیاندوە، ژمارەی ئەو فەڵەستینیانەی كە لە ٧ی مانگی تشرینی یەكەمی ساڵی 2023ـەوە تائێستا بەهۆی برسێتییەوە لەكەرتی غەزە گیانیانلەدەستداوە بەرزبوەتەوە بۆ 393 كەس كە 140 یان منداڵن.