رافائیل گرۆسی: بەرەوپێشچون لە دانوستان لەگەڵ ئێران بەدیهاتوە
20 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان
نەوا-
رافائیل ماریانۆ گرۆسی سەرۆكی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم رایگەیاند، بەرەوپێشچون لەدانوستانەكانیاندا لەگەڵ ئێران بەدیهاتوە.
گرۆسی لەمیانی كۆبونەوەی ئەنجومەنی پارێزگارانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم كە لەبارەی دۆسیەی ئەتۆمی ئێران ئەنجامدرا رایگەیاند، هێشتا بەرنامەی ئەتۆمی ئێران تەوەری سەرەكی هەوڵەكانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمە، رێوشوێنە ئەمنییەكانی ئاژانسەكەیان لەئێران جێبەجێ دەكرێن، ئەوەش وەك سەرجەم ئەو وڵاتانەی كە رێككەوتنی ئەمنی گشتگیریان لەگەڵیاندا هەیە.
سەرۆكی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم وتیشی: بەرەوپێشچون لە دانوستانەكانیاندا لەگەڵ ئێران بەدیهاتوە.