نەوا-
سەرۆكی هاوپەیمانی ( نەسر) ئاشكرایكرد كە هاوپەیمانییەكەی بایكۆتی هەڵبژاردن ناكات و هیچ كاندیدێكیشی كاندید نەكردوە.
حەیدەر عەبادی سەرۆكی هاوپەیمانی ( نەسر) بە شەفەق نیوزی راگەیاندوە، هاوپەیمانی (نەسر) بایكۆتی هەڵبژاردنی نەكردوە، هەروەها كاندیدیشی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران لەژێر ناوی ئەم هاوپەیمانییەدا كاندید نەكردوە.
رونیشیكردەوە، بەشێك لە ئەندامانی هاوپەیمانی نەسر لە چوارچێوەی هاوپەیمانی هێزەكانی دەوڵەت بەشدارییان لە هەڵبژاردنەكاندا كردووە، ئەوانیش بە دەنگی خۆیان پشتگیریان دەكەن.
باسی لەوەشكردووە، هەڵبژاردن لە وادەی دیاریكراودا بەڕێوەدەچێت و نزیكن لە جێبەجێكردنی ڕێنماییەكانی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق و پاڵپشتی دەكەن بۆ وەرگرتنی خولی دوەمی سەرۆكوەزیران.