نەوا-
وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق هاوردەكردنی بەروبوومی پەلەوەری لە 39 وڵات قەدەغە كرد.
وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی عێراق بڕیارێكی دەركردووە بۆ قەدەغەكردنی هاوردەكردنی پەلەوەری زیندوو و بەستوو و هەروەها، بەرهەمەكانی، باڵندەی ڕاوكەر، باڵندەی جوانكاری، هێلكەی خواردن و هێلكەی تروكان (هێلكەی جووچكە) و هەر بەرهەمێك كە پەلەوەر و بەرهەمە لاوەكییەكانی تێدابێت لە 39 وڵاتەوە كە تووشبوون بە نەخۆشی ئەنفلۆنزای باڵندەیان تێدا تۆماركراوە.
هەروەها جەخت لەوەكراوەتەوە، قەدەغەكە بەردەوام دەبێت تاوەكوو دووركەوتنەوەی ئەو وڵاتانە لەو پەتایە دەسەلمێنرێت.