كۆمسیۆن: تا ئێستا زیاتر لە ملیۆنێك و 300 هەزار كارتی بایۆمەتریمان دابەشكردووە

3 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
كۆمسیۆنی عێراق دەڵێت، زیاتر لە ملیۆنێك و 300هەزار كارتی دەنگدانیان دابەشكردووە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق.
كۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بڵاویكردەوە، پڕۆسەی دابەشكردنی كارتەكان لە رێگەی هەزار و 79 سەنتەری تۆماركردنەوە لە سەرجەم پارێزگاكاندا ئەنجامدراوە.
كۆمسیۆن ئاماژەی بەوەشكردووە، تا ئێستا زیاتر لە ملیۆنێك و 300 هەزار كارتی دەنگدانیان دابەشكردووە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و كاركردنیش بەردەوامە بۆ دابەشكردنی ئەو كارتانەی كە ماونەتەوە.
هاوكات وتیشی، دەستیانكردووە بە تۆماركردنی چاودێرانی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی و هەروەها هەماهەنگی كردن لەگەڵ میدیاكان بە مەبەستی روماڵكردنی پڕۆسەی هەڵبژاردن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group