نەوا-
سەرۆكی ئەمریكا و هاوتا چینیەكەی كۆبوونەوە و رایانگەیاند، لە بارەی پرسە گەورەكانەوە گەیشتونەتە رێككەوتن.
شی جین پینگ سەرۆكی چین لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە كۆریای باشوور كۆبوونەوە، لەدوای كۆبوونەكەش سەرۆكی ئەمریكا لە سۆشیال تروس نوسویەتی كۆبوونەوەیەكی زۆر باشیان هەبووە، وتیشی، لەگەڵ سەرۆكی چین گەیشتووەتە رێككەوتن لەسەر كانزا دەگمەنەكان.
ئاماژەی بەوەشدا، پێناسی گومركی لەسەر جۆرێكی دەرمانی چین كەمكردۆتەوە بۆ لە 10%، هەروەها راشیگەیاند، لەگەڵ چین پێكەوە كاردەكەن بۆ كۆتاییهێنان بە قەیرانی ئۆكرانیا
هاوكات شی جین پینگ سەرۆكی چینیش رایگەیاند، پەكین و واشنتن لەبارەی چارەسەركردنی پرسە گەورەكانەوە گەیشتوونەتە ئەنجامن وتیشی،بە درێژایی ساڵانی رابردوو چەندین جار جەخت لەوەكراوەتەوە كە چین و ئەمریكا دەبێت هاوبەش و دۆست بن، چونكە مێژوو ئەوەی فێركردون.