وەزیری بازرگانی داوا لەكۆمپانیا توركییەكان دەكات كارەكانیان لەعیراق زیاد بكەن

2 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
ئەسیر غرێری وەزیری بازرگانی عیراق رایگەیاند، پەیوەندییە ئابورییەكانیان لە بەرزترین ئاستدا لەگەڵ توركیا دەپارێزن و داواش لە كۆمپانیا توركییەكان دەكەن كاری وەبەرهێنانان لەعیراق زیاد بكەن.
غرێری لەشاری بەغداد لەگەڵ عومەر بۆڵات وەزیری بازرگانی توركیا كۆبوەوەو پاشان رایگەیاند: عیراق و توركیا پەیوەندییە ئابورییەكانیان لە بەرزترین ئاستدا دەپارێزن، ئامانجیشیان ئەوەیە كە پەیوەندییەكانیان لە بواری ئابورییدا زیاتر بكەن.
وەزیری بارزگانی عیراق وتیشی: هیوادارن كەرتی تایبەتی عیراق لە توركیا رۆڵی هەبێت و لە داهاتودا كاری باشتر لەنێوان هەردو وڵاتدا ئەنجام دەدرێن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group