وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ: بە نزیكەی 200 هەزار ئەفسەرو كارمەند رۆژی دەنگدان دەپارێزین
4 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق
نەوا-
میقداد میری وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عیراق رایگەیاند: نزیكەی 185 هەزار ئەفسەرو كارمەند بەشداری لەپاراستنی ئەمنیەتی رۆژی هەڵبژاردندا دەكەن، ئۆپراسیۆنە ئەمنییەكانیش لە سنورەكانەوە دەستپێدەكات تا ناوەندی شارەكان بەمەبەستی دڵنیابوو لە بەڕێوەچونی پڕۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەشێوەیەكی رێكوپێك.
وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عیراق لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا راشیگەیاند، پاراستنی زیاتر لە 7 هەزار بنكەی دەنگدانیان لە ئەستۆدایە بۆ دەنگدانی گشتی و نزیكەی 600 ناوەندی دەنگدانی تایبەتیش بەهەمانشێوە دەپارێزن.