نوسینگەی نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان لە عیراق (یونامی) لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، لەسەرتاسەری عیراق چاودێریكردنی پرۆسەی هەڵبژاردنیانكردوەو رێكوپێكی پرۆسەكە لەلایەن كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانەوە بەڕێوەچون.
ئاماژەشیكردوە، دوو دەیە زیاترە یونامی سەركەوتوانە بەشداری لە رێكخستنی چەندین هەڵبژاردن كردووە بەگوێرەی پێوەرە نێودەوڵەتییەكان ئەوەی بینیویانە بەروبومی ئەو پرۆسە دوورودرێژەی هاوكارییەیە كە گەواهیدەری پێشكەوتنی زۆریشە لەگەشەپێدانی دامودەزگای دیموكراسی و هەڵبژاردندا.
یونامی باسی لەوەشكردوە كە لەپرۆسەی هەڵبژاردنی عیراق رازین، سەركەوتنی هەڵبژاردنیش پێویستی بەگیانی بەرپرسیاری سیاسی و راستگۆییە لەلایەن هەمو پارتە سیاسی و كاندیدو دەنگدەرانەوە، دڵنیاشن هەمو پارتە سیاسی و ناسیاسییەكان كەشێكی گونجاو دەڕەخسێنن بۆ رێزگرتن لە پڕۆسەی هەڵبژاردن بەشێوەیەكی ئارام.