كاندیدێكی عیراق كۆچی دواییكرد

2 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

عودەی عەجمان كاندیدی لیستی گردبونەوەی فاو زاخۆ لەسەر پارێزگای بەسرە لەڕۆژی دەنگدانی گشتیدا بەهۆی جەڵتەی مێشكەوە كۆچی دواییكرد.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی راگەیاندنەكانی عیراق بڵاویانكردوەتەوە، ئەو كاندیدە رەوشی تەندروستی تێكچوەو دوای رەوانەكردنی بۆ نەخۆشخانە كۆچی دواییكردوە، لیستەكەش كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی ئاگادار كردوەتەوە تاكو رێوشوێنە یاساییەكان بگرنەبەر بۆئەوەی ئەو دەنگانەی بەدەستیدەهێنێت رێڕەوی یاسایی خۆی بگرێت.
كۆچكردو برای پەرلەمانتاری پێشوتری عیراق عەبدولعەزیم عەجمانە كە لەساڵی 2016 بە روداوی هاتوچۆ گیانیلەدەستدا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group