تۆم باراك: بەلابردنی سزاكان دەرفەتێكی باش دراوە بە سوریا بۆ ئاوەدانكردنەوە
6 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان
نەوا-
تۆم باراك نێردەری ئەمریكا بۆ سوریا لەتۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس سەبارەت بە سەردانەكەی ئەحمەد شەرع سەرۆكی سوریا بۆ كۆشكی سپی نوسیویەتی، ئەم هەفتەیە وەرچەرخانێكی یەكلاكەرەوە بوو لە مێژووی مۆدێرنی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، بە تایبەتی بۆ سوریا كە لە وڵاتێكی گۆشەگیرەوە بووە بە هاوبەشی راستەقیینە.
راشیگەیاند، بەلابردنی سزاكانی قەیسەر دەرفەتێكی باش دراوە بە سوریا بۆ هەڵسانەوە و ئاوەدانكردنەوە.
ئاماژەی بەوەشكردوە، لە دانیشتنێكی سێ قۆڵیدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا و توركیا و سوریادا، نەخشەی قۆناغی داهاتووی چوارچێوەی پەیوەندییەكانی ئەمریكا-توركیا-سوریایان داناوە.