نەوا-
ئەندامێكی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێت، ئەگەری دواكەوتنی پێكهێنانی حكومەتی داهاتووی عێراق هەیە.
هۆشیار زێباری ئەندامی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پلاتفۆڕمی (ئێكس) نووسیویەتی، نەخشەی سیاسی عێراق دوای راگەیاندنی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەكان لەلایەن كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانەوە سەرلێشێواوە.
باسی لەوەشكرد، دۆخەكە پێویستی بە هاوپەیمانێتی فراوانترە لە هاوپەیمانی حزبە بچووك و ناوەندگەرەكان و كوتلە بچووكەكان.
هۆشیار زێباری دەڵێت، ئەگەری دواكەوتنی پێكهێنانی حكومەتی داهاتوو هەیە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئەگەری خێراكردنی پرۆسەكەش هەیە،وتیشی، پێگەی سودانی لە چوارچێوەی هاوكێشەی حكومەتدا لەمەترسیدایە.