نەوا-
دەیان چادرو خێمەی ئاوارەكانی كەرتی غەزە بەهۆی دەستپێكردنی شەپۆلێكی سەرماو سۆڵەو بارانبارینەوە ژێر ئاو كەوت.
بەرگری شارستانی غەزە بڵاویكردوەتەوە، دەیان خێمە كە ئاوارەكانی ناوچەی ئەلمەولسی لەخۆگرتوە لە رۆژئاوای خان یونس بەهۆی بارانبارینەوە ژێر ئاو كەوتون و تیمەكان كاردەكەن بۆ چارەسەركردنی دۆخەكە.
پێشتریش بزوتنەوەی حەمماس داوای لە نەتەوە یەكگرتوەكان، كۆمكاری عەرەبی و رێكخراوی هاوكاری ئیسلامی كردبو كە رێوشوێنی خێرا بگرنەبەر بۆ گەیاندنی پێداویستی مرۆیی و پزیشكی و پەناگە بۆ دانیشتوانی غەزە.
لەلایەن خۆشیەوە حكومەتی غەزە لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندوە، لەگەڵ دەستپێكردنی وەرزی سەرما ئازارەكانی دانیشتوانی غەزە زیاتر بوەو قەیرانی مرۆیی بۆ نزیكەی یەك ملیۆن و 500 هەزار فەڵەستینی كە لە چادردا دەژین خراپتر دەكات.