نەوا-
عەباس عیراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، وڵاتەكەمان هەرگیز وەك لایەنێكی دڵسۆز لە دانوستانەكاندا متمانەی بە ئەمریكا نەبوە، واشنتۆن لە هیچ یەكێك لە پرسەكانی پێشودا جدییەتی نیشان نەداوە.
وەزیری دەرەوەی ئێران وتیشی: ئیسرائیل لە ئێستادا سەرنجی لەسەر ئەوەیە كە شەڕی دەرونی بكات، لە هەوڵی دروستكردنی دۆخی ترسە لە ناوخۆی ئێراندا، ئەم رێبازە بەشێكە لە شەڕێكی راستەقینە كە سەقامگیری ناوخۆیی دەكاتە ئامانج، تاوتوێكردنی ئەگەری هێرشی نوێ بەمانای كەمكردنی مەترسییەكانی شەڕ نییە، ئێران و هێزە چەكدارەكانی و گەلەكەی بە تەواوی ئامادەی خۆیان بۆ بەرگری لە وڵات هەیە.