هەسەدە: كۆبوونەوەی نێوان مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع دواخرا
2 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان
نەوا-
هەسەدە لە راگەیندراوێكدا بڵاویكردەوە، بڕیاربوو ئەمڕۆ دووشەممە، مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەكانی سووریای دیموكرات لەگەڵ شاندی دانوستانكاری باكوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا سەردانی دیمەشق بكەن، بەڵام بە هۆكاری هونەریی سەردانەكە دواخراوە.
ئاماژەی بەوەشداوە، دواتر وادەیەكی نوێ دیاری دەكرێت بۆ سەردانیكردنەكە، كە هەموو لایەنە پەیوەندیدارەكان لەسەری ڕێكبكەون.
هەسەدە باسی لەوەشكرد، ئەم دواخستنە پەیوەستە بە ڕێكخستنە لۆجستی و هونەرییەكانی سەردانەكە و هیچ گۆڕانكارییەك لە پەیوەندییەكان یان ئامانجەكانی گفتوگۆكان ڕووینەداوە.