دۆناڵد ترەمپ: ئەحمەد شەرع چاودێریی ئەو زیندانانە دەكات كە سەركردەكانی داعشی تیادایە

پێش 3 هەفتە جیهان

نەوا-
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاندوە، پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ ئەحمەد شەرع سەرۆك كۆماری سوریا كردوەو دەربارەی بارودۆخی گرتوخانەكانی ئەو وڵاتە قسەیان كردوە بەتایبەتی ئەو زیندانانەی  كە تیرۆریستە مەترسیدارەكانی جیهانی تیادایەو ئەو خۆی چاودێریی ئەو پرۆسەیە دەكات.
لەلایەكی ترەوە سەرۆكی ئەمریكای و رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا بە تەلەفۆن قسەیانكردو بەگوێرەی راگەیەنراوێك، ئەردۆغان رایگەیاندوە  كە لە نزیكەوە چاودێری پێشهاتەكانی سووریا دەكات و یەكێتی و تەبایی و یەكپارچەیی خاكی سوریا بۆ ئەوان گرنگە.
ئەردۆغان راشیگەیاندوە، سوریایەكی ئاوەدان بە هەمو پێكهاتەكانیەوە ئارام هاوكار دەبێت بۆ سەقامگیریی ناوچەكە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group