سەعد مەعن: دەستمانكردوە بە پۆلێنكردنی داعشەكانی سوریا

8 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
سەعد مەعن سەرۆكی شانەی راگەیاندنی ئەمنی عیراق رایگەیاند، دوو هەزارو 250 زیندانیكراوی داعش لە سوریاوە رادەستی عیراق كراون و ڕێوشوێنەكان بۆ پۆلێنكردنی ئەو تیرۆریستانە بەپێی ئاستی مەترسیان دەستیپێكردوە.
مەعن ئاماژەی بەوەشداوە، تائێستا عیراق بەهەماهەنگی لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و لەڕێگای وشكانی و ئاسمانیەوە، دوو هەزارو 250 تیرۆریستی زیندانیكراوی داعشی لە سوریا وەرگرتوەو لەچوارچێوەی گرتنەبەری رێوشوێنی تونددا لە ناوەندەكانی دەستبەسەركردن راگیراون.
پێشتر ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عیراق رایگەیاندبو كە رێكاری یاسایی بەرامبەر ئەو تیرۆریستانەی داعش دەگرنەبەر كە لەلایەن سوریاوە رادەستی عیراق كراون.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group