ئەسعەد شەیبانی: عێراق لە پرسی زیندانیانی داعشدا هاوكار بووە

2 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوەی سوریا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، رووبەڕووبوونەوەی مەترسییەكانی رێكخراوی داعش بەرپرسیارێتییەكی هاوبەشە لە نێوان سوریا و عێراقدا.
شەیبانی ستایشی رۆڵی بەغدای كرد و پێزانینی خۆی ئاراستەی عێراق كرد بۆ گرتنە ئەستۆی بارگرانی دەستبەسەركردنی تیرۆریستانی داعش.
ئاماژەی بەوەكرد، گواستنەوەی زیندانیانی داعش لە سوریاوە بۆ عێراق، ئۆپەراسیۆنێك بووە لەسەر بنەمای ئەو شیكاریانەی كە ئەمریكا ئەنجامیداون.
وەزیری دەرەوەی سوریا وتیشی، سوپاسی عێراق دەكەین لە پرسی مامەڵەكردن لەگەڵ دەستگیركراوانی داعشدا هاوكار بووە و بەشێك لەو بارگرانییە قورسەی لەگەڵ ئێمەدا دابەش كردووە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group