روانگەی سووری: 3 هەزار چەكداری داعش هێشتا لە زیندانەكانی ژێر دەستی هەسەدە ماونەتەوە

3 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق
نەوا-
روانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرای كردووە،سەرەڕای ئەوەی ئەمریكا دەڵێت ئەركەكەی لە سووریا بۆ گواستنەوەی داعشەكان تەواو كردووە، بەڵام هێشتا سێ زیندانی گەورە لە ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە و ئاسایش پڕن لە چەكدار و 3 هەزار چەكداری داعشیان تێدا ماوەتەوە، روانگەكە جەختی كردووەتەوە، ئەو زیندانانە لە ژێر پاراستنێكی تونددان.
ئەم هۆشدارییەی روانگەی سووری لە كاتێكدایە كە فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریكا (سێنتكۆم) رایگەیاندوە، پڕۆسەی گواستنەوەی زیندانیانی داعشی لە باكووری رۆژهەڵاتی سووریاوە بۆ عێراق بە سەركەوتوویی كۆتایی پێ هێناوە. 
هەروەها، بەگوێرەی راگەیندراوی سێنتكۆم، پڕۆسەكە 23 رۆژی خایاندووە و تێیدا زیاتر لە پێنج هەزار و 700 چەكداریان گواستووەتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group