نزیكبونەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە ئێران بە گەورەترین هێزی سەربازی دادەنرێت

پێش 2 هەفتە جیهان

نەوا-
رۆژنامەی واشنتۆن پۆستی ئەمریكا بڵاویكردوەتەوە، سوپای ئەمریكا بەخێرایی هێزی خۆی لە نزیك ئێران زیاد كردوەو لە دوای كۆتاییهاتنی خولی دوەمی دانوستانە ئەتۆمییەكانی نێوان ئەمریكاو ئێران لە جنێڤ زیاتر لە 150 فڕۆكەی بۆ بنكەكانی ئەوروپاو رۆژهەڵاتی ناوەڕاست گواستوەتەوە.
رۆژنامەكە ئاماژەشیكردوە، هەبونی ئێستای هێزە سەربازییەكانی ئەمریكا لەناوچەكەدا بە گەورەترین هێزی سەربازیی دادەنرێت لەماوەی زیاتر لە دو دەیەدا لە پێش جەنگی عیراق لەساڵی 2003.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group