ئەحمەد شەرع سەرۆك كۆماری سوریا رایگەیاند، وڵاتەكەیان لە شەڕو پێكادانەكان بەدور دەگرن و بەردەوام دەبن لە پرۆسەی گەشەپێدان و سەرلەنوێ بنیاتنانەوە.
شەرع ئاماژەی بەوەشكردوە، بودجەیەكی تایبەتی بۆ دێرەزور، حەسەكەو رەققە تەرخانكردوەو كاری لە پێشینەش دەدرێت بە خزمەتگوزارییەكان بەتایبەت نەخۆشخانە، قوتابخانەو رێگاوبانەكان، هەروەها لەشارەكانی دیكەشدا ژێرخان و خزمەتگوزارییەكان باشتر دەكرێن.
ئەحمەد شەرع ئاماژەشیكردوە، سوریا لەسەر ئاستی هەرێمی و نێودەوڵەتی لەگەڵ تەواوی وڵاتانی دراوسێ لە تەباییدایەو لەگەڵ وڵاتانی عەرەبیشدا لە هاوپشتییەكی تەواودایە.