سوپای پاسداران ئاگاداری دەدات لە مەترسی مین لە گەرووی هورمز
2 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان
نەوا-
لە ناوچەكەدا دۆخی چاوەڕوانی زاڵە لەنێوان گەڕانەوە بۆ گەرمبوونەوەی شەڕ، لەگەڵ دەستپێكردنی دانیشتنە نوێكان، پاش ئەو هێرشانە توندانەی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان و هەڕەشەی ئێران بە دەرهێنان لە ڕێككەوتنی ئاگربەست. لە هەمان كاتدا، هەوڵەكان بۆ دەستپێكردنی گفتوگۆ نێوان ئێران و ئەمریكا بە نێوەندگیریی پاكستان بەردەوامن.
ئەمریكا و ئێران ڕازی بوون لەسەر ئاگربەستێكی دوو هەفتەیی بە نێوەندگیریی پاكستان، بۆ وەستاندنی شەڕێك كە ماوەی شەش هەفتە بوو بەردەوام بوو و هەزاران كەسی لێكوژران، هەروەها كاریگەرییەكانی گەیشتنە سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بوو بە هۆی تێكچوونی بێوێنە لە دابینكردنی وزەی جیهانی.
لە هەمان پەیوەندیدا، هێزی دەریایی «پاسداران»ی ئێران ڕاگەیاند كە كەشتییەكانی تێپەڕبوو لە تەنگەی هورمز پێویستە ڕێگای دووەمی نزیك لە كەناری ئێران بەكاربهێنن، بە ئاماژەدان بە ئەگەری هەبوونی مین لە ڕێگای باو.
بەپێی داتاكانی ماڵپەڕی «مارین تراڤیك» بۆ شوێنكەوتنی جوڵەی كەشتییەكان، دوو كەشتی سەر بە كۆمپانیا یونانییەكان لە ماوەی كەم لە دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەست، لە تەنگەی هورمز تێپەڕبوون.
لەگەڵ وەستاندنی هێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، بەڵام شەڕ لە لوبنان گەشەی زیاتر كرد و هێرشێكی گەورەتر ئەنجامدرا كە بە وتەی وەزارەتی تەندروستی لوبنان، سەدان كوژراو و برینداری لێكەوتەوە.