نەوا-
عەلی ناجی بەڕێوەبەری روانگەی عیراق دەڵێت، بەرلەوەی شەڕی ئەمریكاو ئیسرائیل دژ بە ئێران لە ناوچەكە دروست ببێت، رۆژانە نزیكەی 800 فڕۆكەی ناوخۆیی و بیانی بە ئاسمانی عیراقدا تێپەڕ دەبون كە ئەوەش یەكەمجار بو لە مێژوی عیراقدا روبدات، بەڵام دوای شەرەكە ئەگەر هەیە زۆرێك لە كۆمپانیا فڕۆكەوانییە بیانییەكان لە ترسی دۆخی ئەمنی جارێكی دیكە ئاسمانی عیراق بۆ ئەنجامدانی گەشتەكانیان بەكارنەهێنن.
بەڕێوەبەری روانگەی عیراق بە ئاژانسی ئەنادۆڵی وتوە، تێچوی تێپەڕبونی یەك فڕۆكە بە ئاسمانی عیراقدا نزیكەی 450 دۆلار بوە، واتە بەهۆی راگرتنی گەشتە ئاسمانییەكانەوە رۆژانە نزیكەی 360 هەزار دۆلار زیان بەر عیراق كەوتوە كە بۆ یەك مانگ گەیشتوەتە 10 ملیۆن و 800 هەزار دۆلار.