وەزارەتی نەوتی عیراق بڕی هەناردەی نەوتی خاو و داهاتی مانگی رابردووی بڵاوكردەوە

13/04/2026 عێراق

 

وەزارەتی نەوتی عیراق ئاماری كۆتایی هەناردەكردنی نەوتی بۆ مانگی ئازاری رابردو بڵاوكردەوە.
لە راگەیەنراوێكدا وەزارەتی نەوتی عیراق ئاشكرایكردوە، بەپێی ئاماری كۆتایی كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی عیراق (سۆمۆ) لە مانگی ئازاردا بڕی هەناردەكردنی نەوتی خاو 18 ملیۆن و 604 هەزارو 951 بەرمیل بوە كە داهاتەكەی بریتیبوە لە 1 ملیارو 957 ملیۆن و 121 هەزار دۆلار.
 ئاماژەشیكردوە، هەناردەكردن لە كێڵگە نەوتییەكانی ناوەڕاست و باشوری عیراق گەیشتوەتە 14 ملیۆن و 561 هەزارو 534 بەرمیل، هەروەها بڕی نەوتی هەناردەكراوی كەركوك بۆ بەندەری جەیهانی توركیا 1 ملیۆن و 271 هەزارو 200 بەرمیل بوە.


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group