موقتەدایی: لە ناوەڕاستی ئەمریكا وەڵامی هێرشەكان دەدەینەوە

3 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
عەباس موقتەدایی جێگری سەرۆكی لیژنەی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوە لە پەرلەمانی ئێران سەبارەت بە ئەگەری ئەنجامدانی هێرش لەلایەن ئەمریكاوە بۆ سەر وڵاتەكەی رایگەیاند، وڵاتەكەیان شەڕخواز نییە، بەڵام ئەگەر جارێكی تر هێرشیان بكرێتە سەر ئەوا وەڵامی هێرشەكان لەناو شەقامەكانی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا دەدەنەوە.
ئاماژەی بەوەشكردوە، دەبێت سەرۆكی ئەمریكا لەو راستییە تێبگات لە ئەگەریی ئەنجامدانی هەر هێرشێكدا ئێران دەستەوەستان نابێت و وەڵامی توندیان دەبێت، تائێستاش توانیویانە رێگری لە تەماع و ویستە سەركێشییەكانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا بكەن و پلانەكانی پەكبخەن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group