سەرۆكی لوبنان: كشانەوەی سوپای ئیسرائیل مەرجێكی سەرەكی دانوستانە

2 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان
جۆزێف عەون سەرۆكی لوبنان دوپاتیكردەوە، ئاگربەست هەنگاوێكی جەوهەریی و بنەڕەتییە بۆ دەستپێكردنی هەر جۆرە دانوستانێكی راستەوخۆ لەگەڵ لایەنی ئیسرائیل.
عەون ئاماژەی بەوەشكرد كە بەڕێوەبردنی ئەو دۆسیەیە تەنها لە دەسەڵاتی دەوڵەتدایە، چونكە راستەوخۆ پەیوەستە بە سەروەریی نیشتمانیی و پاراستنی شكۆی خاكی لوبنانەوە، كشانەوەی سوپای ئیسرائیل لەو ناوچانەی بەزاندونی مەرجێكی سەرەكییە بۆ چەسپاندنی ئارامی و گەڕانەوەی دەسەڵاتی دەوڵەت بۆ هەر بستە خاكێكی لوبنان.
لەلایەكی دیكەوە نەبی بەڕی سەرۆكی پەرلەمانی لوبنان لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ محەمەد باقر قاڵیباف هاوتا ئێرانییەكەی جەختیكردوەتەوە كە پێویستە رێككەوتنی ئاگربەست بە جۆرێك بێت كە یەكپارچەیی خاكی لوبنان بپارێزێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group