نەوا-
ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، سەرەڕای گرژییەكان پرۆسەی ئاڵوگۆڕكردنی پەیام لە نێوان تاران و واشنتۆن تائێستاش بەردەوامە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتیشی، ئێران و ئەمریكا لە رێگەی جیاوازەوە پەیامیان ئاڵوگۆڕ كردوەو ترەمپیش بانگەشەی وێرانكردنی ئێران دەكات، بەڵام ئامانجی تاران لە هەر دانوستانێك كۆتاییهێنانە بە جەنگ و وێرانكاریی.
بەقایی دووپاتیكردەوە كە وڵاتەكەی خاوەنی چەكی ئەتۆمی نییەو ئێرانیش داوای قەرەبوی ئەو زیانانەی كردوە كە بەهۆی جەنگەوە لێی كەوتوە.