چین هۆشداری دەداتە یەكێتی‌ ئەوروپا

2 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
وەزارەتی دەرەوەی چین هۆشداریدایە یەكێتی‌ ئەوروپا ئەگەر هاوبەشەكانی بخاتە لیستی سزاكانەوە ئەوا لێكەوتەی خراپی دەێت.
وەزارەتەكە لەڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە كە سەپاندنی سزا بەسەر وەبەرهێنەران و قەوارە چینییەكاندا كێبڕكێ لە یەكێتیی ئەوروپا تێكدەدات، ئەو هەنگاوەی یەكێتییەكە دژ بە وەبەرهێنەرانی چین دەبێتە مایەی سستبونی قۆناغی گواستنەوەی سەوزایی بۆ یەكێتی ئەوروپا.
لەڕاگەیەنراوەكەدا ئەوەشخراوەتەڕو كە چین لە نزیكەوە چاودێری ئەو پرسە دەكات و ئامادەیە لەبارەی ئەو پرسە گفتوگۆ لەگەڵ یەكێتی ئەوروپا بكات، هەمو رێوشوێنێكی توندیش بۆ پاراستنی ماف و بەرژەوەندیی هاوبەشەكانیان دەگرنەبەر.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group