سێنتكۆم: 38 كەشتیمان گەڕاندەوە بەندەرەكانی ئێران

2 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریكا (سێنتكۆم) رایگەیاند، 38 كەشتی بەهۆی گەمارۆكانی سەر بەندەرەكانی ئێران گەڕاونەتەوە رێڕەوی پێشوی خۆیان.
فەرماندەییەكە ئاماژەی بەوەشداوە، ئەو 38 كەشتییە كە هەوڵیانداوە بەرەو بەندەرێكی ئێران بپەڕنەوە دوبارە گەڕاونەتەوە رێڕەوی پێشوی خۆیان، هەروەها كەشتییەكی تێكشكێنەری ئەمریكا رێگای بە كەشتی نەوتهەڵگری ستریم M/T" نەداوە بەرەو بەندەرێكی ئێران بپەرێتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group