دۆناڵد ترەمپ داوا لە تاران دەكات بڕیاری كۆتایی بدەن

59 خولەک پێش ئێستا جیهان

نەوا-
سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا داوای لە تاران كرد بە خێرایی بڕیاری كۆتایی بدەن، پێش ئەوەی بارودۆخەكە بە تەواوی لەدەست دەربچێت.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە ڕێگەی پەیامێكەوە لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (Truth Social) كە ئاڕاستەی سەركردایەتی ئێرانی كردووە، ڕایگەیاندوە، بۆ ئێران، كات خەریكە تەواو دەبێت، باشترە بە خێرایی دەست بە جووڵە بكەن و بڕیار بدەن.
وتیشی، ئەگەر نا هیچ شتێكیان لێ نامێنێتەوە، سەرۆكی ئەمریكا لە كۆتایی پەیامەكەیدا جەختی كردەوە و نووسیویەتی،كات زۆر هەستیار و جەوهەرییە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group