سەرۆك وەزیرانی عیراق بەدواداچون بۆ زیادكردنی قەبارەی هەناردەكردنی نەوت دەكات

3 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
بەپێی راگەیەنراوێكی نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عیراق، عەلی زەیدی سەردانی وەزارەتی نەوتی لە بەغدا كردوەو  لەگەڵ بەرپرس و فەرمانبەرانی وەزارەتەكە كۆبوەتەوە.
لە راگەیەنراوەكەدا ئەوە خراوەتەڕو لەكۆبونەوەكەدا كە وەزیرانی نەوت و دەرەوە ئامادەی بون، باس لە كاركردن لە پڕۆژەكانی وەزارەتی نەوت كراوە، بەتایبەتیش ئەو پڕۆژانەی پەیوەستن بە چارەسەركردنی ئەو قەیرانەی كە بەهۆی داخستنی گەروی هورمزو راگرتنی هەناردەكردنی نەوتەوە دروستبوە.
هەروەها لە كۆبونەوەكەدا سەرۆك وەزیرانی عیراق فەرمانی كردوە كە بەدواداچون بۆ دۆسیەی زیادكردنی قەبارەی هەناردەكردنی نەوت و هەمەچەشنكردنی دەروازەكانی هەناردەكردنی نەوت بكرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group