لیۆنێل مێسی توشی پێكانبو

45 خولەک پێش ئێستا وەرزش

نەوا-
لەیاری نێوان هەردو یانەی ئینتەر میامی و فیلادلفیا یونیون لەخولی ئەمریكا بۆ تۆپی پێ، ئەستێرەی ئەرجەنیتن و یاریزانی ئینتەر میامی لیۆنێل مێسی توشی پێكانبو.
ئەم پێكانەی مێسی لەكاتێكدایە چەند هەفتەیەك ماوە بۆ ئەوەی یارییەكانی جامی جیهانی فیفا 2026 دەست پێ بكەن.
لیۆنێل مێسی كە هەشت جار باڵۆن دۆری بەدەستهێناو لە خولەكی 73ی یارییەكەدا لە پشتی قاچی چەپی توشی پێكانهات و بەهۆیەوە یاریگای بەجێهێشت و یارییەكەش بە ئەنجامی 4 بە 2 گۆڵ لە بەرژەوەندی یانەی ئینتەر میامی كۆتاییهات.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group